جێگرهوهى پلاسخارت لەعێراق دیاریکرا
تهمووز 17, 2024 11:14 Asia/Tehran
سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان بەفەرمی جێگرەوەی جینین پلاسخارت"ی نوێنەری تایبەتی پێشووی خۆی لەعێراق (یۆنامی) دیاریکرد.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش" بەفەرمی محەمەد ئەلحەسان کە بەڕەگەز عومانییە،دیاریکرد وەک نوێنەری تایبەتی خۆی لەعێراق.بەمەش بۆ لەمەودوا محەمەد ئەلحەسان لەشوێنی جینین پلاسخارتی هۆڵەندی وەک نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان لەعێراق دەستبەکاردەبێت.
محەمەد ئەلحەسان شارەزاییەکی باشی لەکاری دبلۆماسیدا هەیەو پێشتر بۆ ماوەی 30 ساڵ لەم بوارەدا کاریکردوە،لەساڵی 2019 نوێنەری وڵاتی عوممان بوە لەنەتەوەیەکگرتوەکان،هەروەها چەند بەرپرسیارەتییەکی دیکەی لەوەزارەتی دەرەوەی عومان هەبوە.