ته‌مووز 18, 2024 07:36 Asia/Tehran

"غازی کاکایی" ئەندامی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق، وێڕای شەرمەزارکردنی دەسدرێژکارییەکانی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان، وتی: هاووڵاتیانی سێ ناوچەی هەرێمی کوردستان ، لەبەر پێشڕەویی سوپای تورکیا بۆسەر ئەو ناوچانە، گوندەکانیان جێهێشتووەو ئاوارە بوون و ڕوویان کردۆتە ناوەندی شارەکان.

"غازی کاکایی" ئەندامی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق، وێڕای ئاماژە بەوەی کە هێرشی تورکیاو بۆردومانەکان، سووتاندنی کێڵگەو مەزراکان و کۆچی خەڵکی مەدەنیی لە گوندو ئاواییەکانیان لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەروا بەردەوامە، وتی: تورکیا، بەدوای هەندێ ئامانجی پاوانخوازانەیە لە عێراقداو لەهەوڵی ئەوە دایە پەکەکە بکا بەبیانوویەک بۆ جێبەجێ کردنی پلان و بەرنامەی پاوانخوازانەی و هەرگیز بەنیاز نیە لە ناوچە داگیرکراوەکان بکشێتەوە.

کاکایی بەئاماژە بەوەی کە بەداخەوە بێ دەنگە لێکردنی عێراقییەکان، بریتی لە عەرەب و کورد لەهەمبەر ئەو هێرشەی تورکیادا، بێهیواکەرە، وتی: بڕیاربوو وەزیری دەرەوەی عێراق هەنگاوگەلی جیددی هەڵگرێ بۆ شەرمەزارکردنی ئەو هێرشکردنەی تورکیا بۆسەر خاکی عێراق و وەستاندنی داگیرکەریی، بەڵام تائێستا ئەو هەنگاوانە هەڵنەگیراون و تورکیا هەروا نەک هەر هەرێمی کوردستان، بەڵکوو چەند ناوچەیەکی پارێزگاکانی عێراق لەوان مەخمور و شنگالیش بۆردومان دەکا.

سەرپەیڤ