ته‌مووز 21, 2024 10:12 Asia/Tehran

"عودەی عەبدولهادی" ئەندامی هاوپەیمانیی فەتحی عێراق ڕایگەیاند کە دارستانەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن شۆڤەڵەکانی سوپای تورکیاوە تەواو کاول کراون.

"عودەی عەبدولهادی" ئەندامی هاوپەیمانیی فەتحی عێراق وتی: دەسدرێژییەکانی سوپای تورکیا تەنیا بە ناوچەکانی سنوورییەکانی پاریزگای دهۆک لە هەڕێمی کوردستانه و ئاوارەکردنی دانیشتوانی ئەم ناوچانە بەرتەسک نابێتەوە، بەڵکوو سوپای تورکیا بە دەکارهێنانی شۆڤەڵەکانی، دەستی داوەتە تیابردنی دارستانەکان و گواستنەوەی ڕادەیەکی زۆر دار بۆ تورکیا. ناوبراو وتیشی: ئەوەی ئیستا لە پارێزگای دهۆک ڕوودەدات لەوان تیابردنی دارستانەکان و ژینگە و سرووشت، دەسدرێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەر مافی سەروەری و سیادەی نیشتمانیی عێراق لە سای بێدەنگەی تەواوی حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێمی کوردستان.

سعد المطلبی، ئەندامی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسایش، بە وەبەر ڕەخنەدانی چۆنیەتی هەڵسوکەوتی حکومەتی ئێستای ئێراق بەرامبەر بە داگیرکرانی بەشێکی زۆر لە ناوچەکانی باکووری ئەم وڵاتە لە لایەن تورکیاوە، وتی: پەرلەمانی عێراق دەبێ هەست بە بەرپرسایەتی بکات بەرامبەر بەو شتەی ئێستا لە وڵاتەکەمان ڕوو دەدات. 

سەرپەیڤ