سائیر مەخیف: بێدەنگەکردنی عێراق لە پەلاماردانی وڵاتەکەی لەلایەن تورکیاوە بۆتە هۆی بەردەوام بوونی ئەو دەستدرێژکاریانە
"سائیر مەخیف"ی نوێنەری هاوپەیمانی حکومەتی یاسا لە پارلمانی عێراق وێرای پێداگری لەسەر ئەوەی کە بێدەنگەکردنی عێراق لە پەلاماردانی وڵاتەکەی لەلایەن تورکیاوە بۆتە هۆی بەردەوام بوونی ئەو دەستدرێژکاریانە، وریاییشی دا بەرامبەر بە مەترسی سەرهەڵدانی سێکوچکەیەکی بڵێسەدار لە باکوری عێراق.
"سائیرمەخیف"ی نوێنەری هاوپەیمانی حکومەتی یاسا لە پارلمانی عێراق وتی: تورکیا لەمانگی ژوئەنی ڕابردوەوە هەڵمەتی هێرشبەرانەی خۆی کە لەجۆری خۆیداو لەماوەی دە ساڵی ڕابردوو بە گەورەترین پەلامار دێتە ئەژمار لە چوار ناوچەی هەرێمی کوردستان بەرەو دهۆک دەست پێکردوەو هەروا بەردەوامیشە لەسەر بۆردومان و تۆپبارانی ئەو ناوچانەوبەمجۆرە بۆتە هۆی دەربەدەرو پەرتەوازەبوونی بەدەیان بنەماڵەو زیان کەوتن لە دەیان گوند کە ئێستا تاڕادەیەک چۆڵ کراون.
ناوبراو وتی پەلاماردانی باشوری عێراق لەلایەن تورکیاوە بۆ سەرجەم خەڵکی عێراق جێگەی نیگەرانیەو مەترسی ئەوەش لەئارادایە کە ئەو پەلامارانە ببنە دەسپێکێک بۆ داگیرکرانی ناوچەیەکی بەرینی هەرێمی کوردستان ئەویش لەڕێگەی ڕێککەوتنێکی نهێنی و شاراوەی چەند لایەنێکی سیاسی بەتایبەت بەسەرنج دان بە بێدەنگەکردنی بەغدا لەو پەلامارانەی تورکیا کە بۆتە هۆی هاتنە ئارای زۆر پرسیار.
مەخیف" وێرای ئاماژە بەوەی کە ئەوەی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەی دەبا دەبێتە هۆی سازبوونی سێکوچکەیەکی بڵێسەدار بەتایبەت لەدەوری شاری دهۆک، وتیشی دواجار ئەوە خەڵکی ئەو دەڤەرانەن کە تێچووی ئەو بارودۆخە لەلایەنی ئاوارەبوون و کاولکاری و بشێویەوە دەدەن.