ته‌مووز 29, 2024 20:31 Asia/Tehran
  • فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ بەڕێوەچوونی بەشکۆی ڕێپێوانی ئەربەعین

سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دەرکردنی فەرمانێک بۆ پارێزگارانی ئەو وڵاتە بەمەبەستی ئامادەکاریی بۆ ڕێپێوانی مەزنی چلەی ئیمام حوسێن(ع)، داوای لە پارێزگاکانی خاوەن دەروازەی سنوری کرد، ئەرک و بەرپرسایەتییەکانیان بەباشترین شێوە جێبەجێ بکەن.

"محەممەد شیاع سودانی" ئەمڕۆ فەرمانی دا بە بەرپرسانی ناوچە سنوریەکانی عێراق هەتا بۆ میوانداریی لە زیارەتکارانی ئەربەعین ئامادەبن و داوای لە بەرپرسانی پارێزگاکانی خاوەن دەروازەی سنوری کرد، بەباشترین شێوە ئەرکەکانیان بۆ جێبەجێکرانی ڕێوڕەسمی چلەی ئیمام حوسێن(ع) و میوانداریی لە زیارەتکاران، ئەنجام بدەن.

سەرۆک وەزیرانی عێراق پێی داگرت، کۆمیتەی هەمیشەیی زیارەتە ملوێن کەسییەکان، درێژە دەدا بە بەڕێوەبردنی دانیشتنەکانی لە کۆتایی زیارەتەکان لە ساڵی ڕابردوو-وە و ئەولەویەتییەکان دیاری دەکاو حەوتەی داهاتووش کۆبوونەوەیەک لەوبارەوە بەڕێوە دەچێ.

سودانی سوپاسی هەوڵ و هەنگاوەکانی پارێزگای کەربەلاو ناوچەکانی دیکەی پشتیوانیکەری کرد لە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەکانی تازیەباریی مانگی موحەڕەم.

بەرلەوە، "عەبدولئەمیر شمری" وەزیری ناوخۆی عێراق پێی داگرت لەسەر گرینگایەتی هاواهەنگیی هاوبەشی نێوان هەموو بەشە ئاسایشییەکان و دەم و دەزگەکانی راژەکاریی گەیاندن لەو وڵاتە لەئاراستەی پێشکەشکردنی باشترین خزمەت و ڕاژەکاریی بە زیارەتکارانی ئەربەعین لەناوخۆ و دەرەوەی ئەو وڵاتە.

ڕێوڕەسمی بەپێ ڕێکردنی ئەربەعین لە رۆژانی پێش٢٠ی مانگی سەفەرەوە دەس پێ دەبێ.

سەرپەیڤ