داخوازی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە چوونەدەری هێزی بیانی
کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق، خوازیاری دیاری کرانی خشتەی زەمەنی بوو بۆ چوونەدەری هێزی بیانی بەتایبەت ئەمریکاییەکان لەم وڵاتە.
کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق بە ئاماژە بە پێویستیی دیاریکرانی خشتەی زەمەنی تایبەت بە چوونەدەری هێزی بیانی لەم وڵاتە، پێیداگرت: بێتوو هێزی داگیرکەر هەر لە خاکی عێراقدا بمێنێتەوە، ڕەوشەکە لە کۆنترۆڵ دەردەچێ. فراکسیۆنی پەرلەمانیی بەدریش پێیداگرت: هێزی داگیرکەری ئەمریکایی دەبێ خێراتر خاکی عێراق بەجێبێڵن بۆ ئەوەی پێشبگیردرێ بە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ ئەم هێزانە.
لە لایەکی دیکەوە ژێدەرەێکی ئاسایشی لە پارێزگای ئەنبار لەقاویداوە کە بنکەی ئاسمانیی عەینولئەسەد ئەمڕۆ شەممە نیشتنەوەی چەن فڕۆکەی سەربازیی ئەمریکایی بینیوە کە لە ئۆردۆنەوە هاتنە نێو عێراق. ئەم ژێدەرە وتیشی: هێزی ئەمریکایی تەگبیری ئەمنیییان لەم بنکەیە و دەوروبەریدا تووندتر کردۆتەوە.