نوجەبای عێراق پیرۆزبایی کرد بەبۆنەی هەڵبژێردرانی سینوار بۆ پۆستی سەرۆکایەتی حەماس
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i430223-نوجەبای_عێراق_پیرۆزبایی_کرد_بەبۆنەی_هەڵبژێردرانی_سینوار_بۆ_پۆستی_سەرۆکایەتی_حەماس
بزووتنەوەی نوجەبای عێراق، هەڵبژێردرانی "یەحیا سینوار" وەک سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حەماسی لەو بزووتنەوە پیرۆزبایی کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 08, 2024 07:57 Asia/Tehran

بزووتنەوەی نوجەبای عێراق، هەڵبژێردرانی "یەحیا سینوار" وەک سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حەماسی لەو بزووتنەوە پیرۆزبایی کرد.

بزووتنەوەی نوجەبای عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بەبۆنەی هەلبژێردرانی یەحیا سینوار وەک سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حەماس لەجێگای شەهید ئیسماعیل هەنیە، پیرۆزبایی دەکەین لە برادەرانی خەباتکارمان لە بزووتنەوەی حەماس و تەوەری خۆڕاگری ئیسلامی.

لە بەیاننامەی ئەو بزووتنەوەدا هاتووە: ئێمە درێژە دەدەین بە داکۆکیی، پشتگری وهاوکاریی بێ سنورمان لەگەڵ خۆڕاگریی لە غەززە. ئەندامانی بزووتنەوەی حەماس پشتگریی ڕێبەرەکانیانن و ئامانجیان سەرکەوتنی یەکجارییە بەسەر رژیمی داگیرکەردا.