ئاب 17, 2024 20:55 Asia/Tehran
  • چالاکی سەربازیانە بۆ دەرکردنی ئەمریکیەکان لە  عێراق ئەرکی سەرشان و یەگجار پێویستە

سکرتێری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق لە کاردانەوە بە هەواڵی وەدواخرانی پرۆسەی دەرکردنی چەکدارانی داگیرکەری ئەمریکا لە وڵاتەکەی ڕایگەیاند کە ئەو هێزانەی کە بەشیوەی نایاسایی و بەپێچەوانەی یاسای بنەڕەتی و دیکەی یاساکانی عێراق لەو وڵاتەن بە وتوووێژی دیپلۆماتیک ئەو وڵاتە بەجێ ناهێڵن.

قیس خەزعەلی پێداگری کرد کە بێتوو وتووێژی دیپلۆماتیک هاوڕی نەبێ لەگەڵ چالاکی سەربازی و خۆڕاگری هێزە ئەمریکیەکان هیچ کات ئەو ووڵاتە بەجێ ناهێڵن و هەر بۆیە چالاکی خۆڕاگری بۆ ناچارکردنی ئەو چەکدارانە و پاشەکشەیان لە خاکی عێراق بەئامانجی سەروەری خاکی وڵات یەگجار پێویستە.وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە وێرای ئاماژە بە پرسی دەرکردنی چەکدارانی ئەمریکی لە خاکی عێراق ڕایگەیاند کە لەبەر ڕوداوەکانی ئەم دوایانە، ڕۆژی ڕاگەیاندرانی کۆتایی ئەرکمەندی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا وەدوا خراوە.ناوبراو وێرای ئاماژە بە شەڕەکەی لوبنان و یەمەن و عێراق بەدژی ڕژیمی زایۆنیست بۆ پقاڵپشتی لە خەڵکی فەلەستین و خۆڕاگریەکەی پێداگریشی کرد کە شەڕ هەروا بەردەوامەو هێشتا کۆتایی پێ نەهاتوە.