سەید موقتەدا سەدر خوازیاری خۆپێشاندانی ملوێنی بوو بۆ پشتگریی لە خەڵکی غەززە
ڕێبەری ڕەوتی سەدری عێراق، خەڵکی ئەو وڵاتەی بانگهێشت کرد بۆ بەشداربوون لە خۆپێشاندانی ملوێن کەسیی مانگی داهاتوو لە شاری بەغدا، بەمەبەستی هاودەنگی ڕاگەیاندن لەگەڵ خەڵکی غەززە.
سەید موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدری عێراق داوای لە خەڵکی ئەو وڵاتە کرد لەپێناو پێداگریی لەسەر داکۆکی لە غەززە کە بەرەوڕووی پەلامار و دەسدرێژکاریی بەردەوامی سوپای داگیرکەری زایۆنییە، لە رۆژی هەینی ١٧ی رەبیعولئەوەل رێکەوتی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری نازداری ئیسلام-حەزرەتی محەممەد(د.خ)- بەشداری خۆپێشاندانی ملوێن کەسی بن لە گۆڕەپانی تەحریری شاری بەغدا هەتا وێنەی راستەقینەی ئاستی هاودەنگیی گەلی بەغیرەتی عێراق لەگەڵ پرسی فەلەستین و خوشک و برایانیان لە غەززە، دەنگدانەوەی بێ.
سەدر لە درێژەی بانگەوازەکەشی داوای لە بەشداربووانی ئەو خۆپێشاندانە کرد، کفن بپۆشن هەتا دەنگ و وێنەیان بگاتە دەست گشت جیهان.