ئه‌یلوول 14, 2024 07:06 Asia/Tehran

وتەبێژی حکومەتی عێراق، خوازیاری وەستاندنی تاوانکاریی دڕندانەی رژیمی زایۆنی لە کەرتی غەززە بوو.

"باسم ئەلعەوادی" وتەبێژی حکومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا وێڕای ئاماژە بە شەهیدبوونی زیاتر لە چل کەسی سیڤیل لە ناوچەی "ئەلمەواسی"ی خان یونس لە باشوری کەرتی غەززە، ڕایگەیاند: رژیمی زایۆنیستی بە پێشێلکردنی یاساوڕێسا و بەها ئەخلاقییەکان لە غەززە، توندڕەویی خوازی و دڕندانەیەتی لەو ناوچەی گەیاندۆتە باڵاترین ئاستی خۆی ، بۆیە لەسەر هەموو وڵاتانی جیهانە لەهەمبەر تاوانکاریی بەردەوامی ئەو رژیمەدا ڕاوەستن.

لەهەمان کاتدا، "ئەنتۆنیۆ گۆترێش"ی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێی داگرت: دەبێ ئەمریکا بخرێتەژێر گوشار هەتا رژیمی ئیسرائیل ناچار بکا شەڕ بوەستێنێ.

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها وێڕای ڕەخنەگرتن لە ئەنجومەنی ئاسایش وتی کە ئەو ڕێکخراوە نەیتوانیوە کۆتایی بێنێ بە قورسترین شەڕو پێکدادانەکانی ئیستای غەززە، سودان و ئوکراین.

فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنی رۆژی چوارشەممە(١١ی سیپتەمبەر) قوتابخانەی ئەلجاعونی سەر بە ئانروا لە ناوەندی کەرتی غەززەیان بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە، ١٨ هاووڵاتیی فەلەستینی شەهید بوون.

سەرپەیڤ