ئه‌یلوول 15, 2024 13:21 Asia/Tehran

سەرۆک وەزیرانی عێراق پشتیوانی کردن لە گەلی فەلەستینی بە ئەرکی سەرشانی عەرەبەکان وموسوڵمانان زانی ولە بی دەنگەی کۆمەڵگەی جیهانی لە هەمبەر جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی ڕەخنەی گرت .

"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتاردانێکدا لە بەغدا وتی: شەڕی بەرەکوژی غەززە بەبێ بچوکترین هەست وئیحساس وبەرپرسایەتی ئینسانی وئەخلاقی لە هەمبەر چاوی جیهانیەکان ووڵاتانی گەورە هەروا بەدەوامە . سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی ئەوشتەی ئەمڕۆکە لە ئێمەی موسوڵمان وعەرەب چاوەڕوانی دەکرێت ، ئەمەیە کە لە گەلی فەلەستین لەسەروبەندی دەسڕاگەیشتن بە مافەکانیان وبوونی وڵاتێکی سەربەخۆ پشتیوانی بکەین.

ژێدەرە هەواڵیەکان ڕایان ئەمەیەکە لە درێژایی نزیک بە دوازدە مانگ بەرەکوژی ڕژێمی زایۆنی لەکەرتی غەززە بڕیک لەوڵاتانی ئیسلامی نەتەنیا لە بەرامبەر جەنایەتەکانی ئەم ڕژێمە بێ دەنگەیان کردووە بەڵکو تەنانەت لە درێژ ماوەدا پێوەندی ئابووری وتیجاری خۆیان یش لەگەڵ ئەم ڕژێمە نەپچڕاندووە ودەوترێ هەروا ژمارەیەک لە وڵاتانی ئیسلامی بەشێک لە پیداویستیە بنەڕەتیەکانی ڕژێمی زاڕۆک کۆژی زایۆنی لەسوتەمەنی گرتە هەتا پوڵای پێویستی کارگەکانی چەک دروست کردن دابین ئەکەن. 

سەرپەیڤ