ئه‌یلوول 19, 2024 11:26 Asia/Tehran

خۆڕاگری ئیسلامی عێراق ڕایگەیاند کە بە خۆفڕ هەڵیکوتاوەتە سەر ئامانجێکی دەڤەری حەیفای داگیرکراو.

خۆڕاگری ئیسلامی عێراق شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند کە بەئاراستەی خۆڕاگری بەرامبەر بە داگیرکەران و یارمەتی گەیاندن بە خەڵکی غەزە و هاوکاتی لە کاردانەوە بەرامبەر بە دڕندەکاریەکانی ڕژیمی داگیرکەری دژبە خەڵکی سڤیل و ژن و منداڵ و بەساڵاچوی فەلەستینی جیهادگەرانی خۆڕاگری ئیسلامی عێراق بنکەیەکی دەڤەری حەیفای نێو خاکی داگیرکراویان بە خۆفڕ کردۆتە ئامانج.ئەو خۆڕاگریە ڕایگەیاند کە بەهۆی خۆفڕەوە هەڵمان کوتاوەتە سەر دەڤەری حەیفای نێو فەلەستینی داگیرکراو.

ئەو خۆڕاگریە لە هەڵمەتەکانی پێشوتریشی بۆسەر خاکی داگیرکراو وریایی دابوو بێتوو پەلامارەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەزە هەروا بەردەوام بکرێ ئەوانیش زیاتر پەرە دەدەنە هەڵمەتەکانیان بەدژی بنکەکانی ئەو ڕژیمە.

سەرپەیڤ