ئه‌یلوول 24, 2024 09:45 Asia/Tehran

گرووپی خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە لە ڕێگای درۆنەوە ئامانجێکی لە جەولانی داگیرکراودا پێکاوە.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە خەباتکارانی خۆڕاگریی عێراق لە ئاراستەی پاڵپشتی کردنی غەززە، بە درۆنێکی مۆدیلی «الأرفد» هێرشیان کردۆتە سەر ئامانجێکی سەربازی لە جەولانی داگیرکراو.

خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق ڕایگەیاند: خەباتکارانی خۆڕاگریی ئیسلامی لە درێژەی خەباتی خۆیاندا لە ئاراستەی بەرخۆدان بەرامبەر بە داگیرکاری و پاڵپشتی کردنی خەڵکی فەلەستین و هەروەها لە وەڵامی جەنایەتی کوشت و کوشتاری ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی دژ بە خەڵکی مەدەنی لە منداڵ تا ژن و بەساڵاچوو، ئەمڕۆ سێشەممە بە درۆنی «الأرفد» جەولانی داگیرکراوی کوتا. خۆڕاگریی عێراق لە بەیاننامەکەیدا جەختی کرد کە بەردەوام دەبێ لە بۆردومانکردنی بنکە و مەتەرێزەکانی دوژمن. ئەم ئۆپەراسیۆنە لە چوارچێوی بەرگری لە غەززە و وەڵامدانەوەی ژینۆسایدی سوپای ڕژێمی زایۆنی دژ بە گەلی فەلەستین ئەنجام دراوە. 

سەرپەیڤ