خۆپێشاندانی خەڵکی عێراق و یەمەن بۆ پاڵپشتیی لە فەلەستین و لوبنان
خەڵکی پایتەختی عێراق و شارە جۆربەجۆرەکانی یەمەن بۆ پشتگریی لە فەلەستین ولوبنان، خۆپێشاندانیان کرد.
هەزاران کەس لە خەڵکی پایتەختی عێراق بە بەڕێوەبردنی ڕێپێوانی ناڕەزایەتی بۆ پشتگری لە خەڵکی فەلەستین، لوبنان و بۆ ئیدانەکردنی ترۆری سەیید حەسەن نەسروڵڵای سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لەلایەن سوپای رژیمی زایۆنییەوە، گەلانی موسڵمانیان بۆ یەکگرتوویی هەتا ئازادکرانی سەرزەوینە داگیرکراوەکان، بانگهێشت کرد.
خەڵکی یەمەنیش رۆژی ڕابردوو ، ڕێپێوانێکی ملوێن کەسیان لەژێر ناوی "ئەمەگداریی بەرامبەر شەهیدی موسڵمانان... لەگەڵ غەززەو لوبنان، شەڕێکی یەکگرتووانە هەتا سەرکەوتن" بەبۆنەی بەرزڕاگرتنی یادو بیرەووەریی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا بەڕێوە برد. خەڵکی یەمەن لە گۆڕەپانی شارەکانی "سەعدە"، "جوف"، "ڕیمە"، "مەئریب"، "عیمران"، "ئاب"، "تەعز"، "حەججە"، "زوممار" و"المحویت" بە هەڵگرتنی ئاڵاکانی یەمەن و فەلەستین وێڕای پێداگریی لەسەر مکوڕبوونیان لە یارمەیدانی خەڵکی لوبنان، خوازیاری بایکۆتی کاڵا ئەمریکی و ئیسرائیلیەکان بوون.