سوودانی: ئێران پاڵپشتیی ئێمەی کرد بەرامبەر بە تیرۆریزم
سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاماژە بە پێوەندییە باشەکانی نێوان ئەم وڵاتە و ئێران جەختی کرد: ئێران وەکوو دراوسێیەک جگە لەوەی داکۆکی لە پرۆسەی سیاسیی عێراق کرد، بەرامبەر بە تیرۆریزمیش هەر پاڵپشتیی کردین و ئاساییە کە پێوەندییەکی باش لە نێوان تاران و بەغدا هەبێ.
«محەممەد شیاع سوودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: ئەمڕۆ ئێمە لە عێراقدا گەشانەوەیەکی ئابووریی بێوێنە دەبینین و سیستەمێکی سیاسیی پاوەجێ بەهێز و بێ گومان پێوەندیی ئابووریی ئێمە لەگەڵ داروسێکانمان بەتایبەت ئێران پێوەندییەکی گەشەپێدراوە.
سوودانی سەبارەت بە پێوەندییەکانی ئێران و عێراقق هەروەها ڕاشکاوانە رایگەیاند: ئێران وڵاتێکی دراوسێیە کە خاوەنی خاڵی هاوبەشی ئایینی، کلتووری و کۆمەڵایەتی لەگەڵ عێراقە و جگە لە داکۆکیی لە پرۆسەی سیاسیی عێراق، پشتی ئێمەیشی گرت لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم؛ کەوایە باش بوونی پێوەندییەکانی نێوان تاران و بەغدا زۆر ئاساییە و گەلێکیش گرینگە.