تشرینی دووه‌م 20, 2024 17:22 Asia/Tehran
  • سەردانی سەرۆکی ئەرکانی ئەرتەشی عێراق لە ناوچە سنووریەکانی ئەو وڵاتە

هاوکات لەگەڵ هەڕەشەی ئاماژەپێکراوی ڕژێمی زایۆنی بۆ پەلامار دانی ئەگەرییی سەر عێراق، سەرۆکی ئەرکانی ئەرتەشی ئەو وڵاتە سەردانی کەرتی سنووریی ڕۆژئاوای عێراق لەگەڵ سووریا کرد لە ناوچەی ئەلقائیم.

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  وەزارەتی بەرگری عێراق عەبدولئەمیر ڕەشید یاڕوڵڵا  سەروکی  ئەرکانی ئەرتەشی عێراق  سەرلەبەیانی ئەمڕۆ  چوارشەمە سەردانی یەکەکانی  ئوپڕاسیونیی لەشکەری حەوتی پیادەی سەربازی  لە ناوچەی سنووری ئەلقائمی کرد  لە ڕوژئاوای عێراق  . لەو بەیاننامەیەدا هاتووە  سێپەهبود یاڕوڵڵا  لەو سەفەرەدا  کە بە ئامانجی  ئاگاداربوونەوە لە بارودۆخی کەرتی سنووری ئەلقائم  هەتا شەنگال ئەنجام دراوە  یاریدەدەری ئوپڕاسیونی  فەرماندەری هێزی زەوینی و جێگری بەڕێوەبەرایەتی  هەواڵگری سەربازی  هاوڕێیەتی دەکەن.

ئەم سەفەرە دوای ئەوە ئەنجام دەبێت کە موحەمەد شیاع سوودانی  سەرۆک وەزیرانی عێراق   و فەرماندەری گشت هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە  دوای ەڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ بەئامانجگرتنی عێراق، ڕێنمایی بۆ بەهێزکردنی سنوورەکانی ڕۆژئاوای عێراق دەرکرد

سەرپەیڤ