حەشیمەتی عێراق سنووری 45 ملێون کەسی تێپەڕاند
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ ئاماری حەشیمەتی نوێ عێراقی ڕاگەیاند.
موحمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق وێڕای ئاماژە بەوەی کە دوایین سەرژمێری لە ساڵی 1987 دا بووە وتی سەرژمێریی ئەنجام دراو لە ساڵی 1977 ، هەرێمی کوردستانی عێراقی نەگرتووەتوە .
ئەلسودانی سەبارەت بە ئاکامی سەرژمێری لە عێراق وتی حەشیمەتی عێراق گەیشتووەتە 45 ملون کەس کە لە سەدا حەفتا پوینت سێ لە حەشیمەتی شار نشین و لە سەدا بیست و نۆ پوینت حەوتی دیکەی گوند نشینن بە گەیشتنی حەشیمەت بۆ تەمەنی کار بۆ لەسەدا شەست ،عێراق چووەتە قوناغی هەبەی حەشیمەتەوە .
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند : ژوماری دانیشتوان 45 ملوێن و 407 هەزار و 895 کەسە کە بیانیەکان و ئاوارکانیش دەگرێتەوە . حەشیمەتی شارنشین لە سەدا حەفتا پوینت سێ و گوند نشینانیش لە سەدا بیست و نۆ پوینت حەوت ، ژوماری بنەماڵەکان حەوت ملوێن و 898 هەزار و مامناوەندی ئەندامانی بنەماڵەکان 503 کەس مەزەندە کراوە .
ژوماری پیاوانی عێراقی 22 ملوێن و 784 هەزار و 62 کەس و ژوماری ژنانیش 22 ملوێن و 623 هەزار و 833 کەسە . بە پێی ڕاگەیندراوی سودانی لە سدا پەنجا پوینت یەک ی حەشیمەتی عێراق پیاون و لە سەدا 49 پوینت هەشتیش ژنانن . ناوبراو وتیشی لە سەدا یازدە پوینت سی و سێ لە سەرپەرەشتی بنەماڵە عێراقیەکان ژنن و لە سدا 88 پوینت 67 یش پیاون .