سەرۆک کۆماری عێراق : لاگری دەکەین لە یەکپارچەیی و دەسەڵاتداریەتی سووریا
سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ هەینی لە دیداریدا لە گەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا وتی بەغدا جەخت دەکات لەسەر هەڵوێستی خۆ یبۆ لاگری لە یەکگرتوویی و دەسەڵاتداریەتی سووریا
عەبدولەتیف جەماڵ ڕەشید جەختی کرد لەسەر هەڵوێستی عێراق لەمەڕ پشتیوانی لە هەر داهێنانێکی بە کردووەیی کە ببێتە هۆی دۆزینەوەی ڕێگاچاریەک کە ئاسایش و سەقامی خەڵکی سووریا گەرەنتی بکات . سەرۆک کوماری عێراق وەبیریشی هێنایەوە کە عێراق هەموو هەوڵی خۆی بەکار دێنێ بۆ گەیششتن بە ڕێگاچارەیەک کە ببێتە هۆی بەدی هاتنی سەقام و ئاسایش لە سووریا.
لەم دیدارەدا، بەسام سەباغ، وەزیری دەرەوەی سوریا ستایشی هەڵوێستی لایەنگرانەی عێراقی کرد بەرامبەر بە حکومەتی سوریا و ڕایگەیاند، ئەو ڕووداوانەی لە سوریادا ڕوودەدەن، مەترسین بۆ سەر سەقامگیری و ئاشتی . مەحموود ئەلمەشهەدانییش لە دیداری ئەمڕۆ یدا لە گەڵ بەسام سەباغ وەزیری دەرەوەی سوریا جەختی کرد لەسەر پێویستی بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەی وڵاتانی دراوسێی سوریا بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئەمن بۆ دۆخی ئەم وڵاتە و وتی ئەم کۆبوونەوە دەبێ بەرژەوەندی نەتەوەی سووریا و گشت نەتەوەکانی ناوچە لەبەرچاو بگرێت .