وەزیری ناوخۆی عێراق: سنوورمان لەگەڵ سوریا ئارامە
وەزیری ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: فەرماندەرێتیی گشتیی هێزە چەکدارەکان بەردەوام باروودۆخی سنوورەکانی نێوان عێراق و سوریای لە ژێر کۆنترۆڵ و چاودێریدایە.
عبدالامیرالشمری ڕایگەیاند: فەرماندەری گشتیی هێزە چەکدارەکان بەردەوام باروودۆخی سنوورەکانی نێوان عێراق و سوریای لە ژێر کۆنترۆڵ و چاودێریدایە. ناوبراو بە ئاماژە بە ئامادەیی هێزەکانی سوپا و حەشدی شەعبی لە سنوورەکاندا و بەهێزتر کرانی توانای بەرەڤانیی سنوورەکان بەم هێزانە وتیشی: سنوورەکانی ئێمە لەگەڵ سوریا بە تەواوەتی ئەمن و ئارامن.
ژێدەرە هەواڵییە عێراقییەکانیش ڕایگەیاند کە دەروازەی سنووریی قائیم لە سنووری سوریا بە تەواوەتی داخراوە و سنووری عێراق تەواو ئەمنە. ئەم ژێدەرانە رایانگەیاند کە هێزە ئاسایشییەکان لە سنووری هاوبەشی عێراق و سوریا سەقامگیر بوونە و کامێرای حەراری لە ناوچە سەرسنوورییەکاندا دانراون.