عێراق خوازیاری پیداچوونەوەی دروست لەسەرنەبوونی حزبی بەعس لەم وڵاتە بوو
محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر گرینگایەتی پیداچوونەوەی ڕێک ودروست لەسەر سنوورەکان وبوونی حزبی هەڵوەشاوە وقەدەغەکراوی بەعس لە عێراق یاهەر دامەزراوەیەکی ڕۆخێنەریتری هاوپێوەند لەگەڵیان جەختی کرد.
حکومەتی عێراق بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە ناوبراو ئەم بابەتەی لەدیداروچاوپێکەوتن لەگەڵ باسم محەممەد ئەلبەدری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای وەڵامدانەوە ودادگەریی نیشتمانی وبەبەشداری ئەندامانی کۆمسیۆن ڕاگەیاند. لەم دیدارەدا چالاکیەکانی کۆمسیۆن لەساڵەکانی ڕابردوو لە بواری بەدی هاتنی دادگەری لە عێراق ، پیداچوونەوە بە بەرهەم وشوێنەوارەکانی دەورانی سەروەری حزبی بەعس وبنپێکردنی مافی مرۆڤ لەو دەوران وسەردەمە ولیپێچینەوە لەوکەسانەی کەلەو سەردەمەدا لەدژی خەڵک تاوانیان ئەنجام داوە لێک درایەوە. شیاع سودانی لەم دیدارەدا جەختی کرد کە حکومەتی عێراق بە پیداچوونەوەی ڕاست ودروست لەسەر دۆخی وڵات بەتایبەت پرس ومەسەلەی بوونی حزبی هەڵوەشاوەی بەعس یا هەر دامەزراوەیەکی هاوپێوەند لەگەلیان وبیروهزری توندڕەوانەی ئەم حزبە کە بووەهۆی ڕۆخانی عێراق درێژە ئەدات .