بەرپرسی هەواڵگری عێراق چوو بۆ سووریا
کاربەدەستێکی پلە بەرزلە عێراق کە لەگەڵ بەرپرسانی تازەی سووریا دیداروچاوپێکەوتنی کردووە لە وردیاتی ئەنجامی ئەم دیدارە هەواڵی دا.
ئەم سەرچاوەیەبە هەواڵدەری عێراق "واع" وتی : وتووێژگەلێک کە شاندی عێراقی بە سەرۆکاەتی حەمیدشيرتی سەرۆکی دەزگەی هەواڵگری عێراق ئەنجامی گرتبوو، بواری ئاسایشتی بووە ولەسەر پرس ومەسەلەی دوو لایەنە چڕبووەتەوە.
ئەم سەرچاوەتە وتی: شاندی عێراقی لەسەر پرس ومەسەلەی پشتیوانی وداکۆکی کردن لە سنوورەکان وسەرنجی دانی زۆرتر بەوان لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەکردنی تازەی سووریاوتووێژی کرد.
وتیشی: شاندی عێراقی نیگەرانی حکومەتی عێراق لە دۆخی گڵکۆوشوێنە پیرۆزەکانی دەربڕی ولەسەرپێویستی پشتیوانی کردن وپاسەوانی کردن لە مافی کەمایەسیە ئاینیەکان جەختی کرد. لەلایەکی تر باسم عەوادی وتەبێژی حکۆمەتی عێراق جەختی کرد: شاندی عێراقی بە سەرۆکایەتی حەمید شەرتی سەرۆکی دەزگەی هەواڵگری عێراق لەگەڵ بەرپرسانی تازەی سووریا لە دەمیشق دیداری کردووە ودوو لایەن لەبارەی پرس ومەسەلەی جۆربەجۆری سووریا وعێراق بەتایبەت پرس ومەسەلەی ئاسایشتی وپشتیوانی وپاسەوانی کردن لەسنوورەکانی دوو وڵات باس وبیروڕایان دەربڕیوە.