دانانی 400 کیلومەتر دیواری کۆنکرێتی لەسەر سنووری نێوان عێراق و سوریا
بەرپرسی ئەرکانی مێدیایی ئاسایشی عێراق ڕایگەیاند، دیوارێکی کۆنکرێتی 400 کیلۆمەتری لەسەر سنووری هاوبەشی وڵاتەکەی لەگەڵ سوریا دروستکراوە.
تەحسین ئەلخەفاجی وتی: دروستکردنی دیوارێکی کۆنکرێتی بە درێژایی 615 کیلۆمەتر بەدرێژایی سنووری عێراق و سوریا هێشتا بەردەوامە، تا ئێستا چوارسەد کیلۆمەتریشی تەواو بووە، ئەلخەفاجی وتیشی : ئەو دیوارە نزیکەی دووسەدو دە هەتا دووسەت و پانزدە کیلۆمەتری ماوە هەروەها بڕیارە تا ناوەڕاستی ئەمساڵ دیوارەکە تەواو بکرێت بۆ ئەوەی هیچ دەستدرێژییەکی ئەمنی بۆ سەر سنوورەکان نەبێت .
ئەلخەفاجی بە وتنی ئەوەی کە سنورەکانی عێراق لە گەڵ سوریا پتەوتر بووەتەوە ، پلانی زیادکردنی هێزە ئەمنییەکانی ئەم ناوچەیەی ڕاگەیاند و وتیشی : وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و ڕێکخراوی حەشدی شەعبی ڕێوشوێنی توندیان گرتۆتەبەر کە زیاتر لە سێ ساڵ لەمەوبەر بووەتە هۆی چەسپاندنی سنوورەکانی عێراق لەگەڵ سوریا.