وشداریی عێراق بە تورکیا سەبارەت بە شوێنهاتەکانی پەلامار کردنەسەر ناوچە کوردنشینەکانی سوریا
کانونی دوھەم 25, 2025 17:22 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی عێراق هۆشداری دەداتە تورکیا سەبارەت بە شوێنهاتەکانی پەلامارەکانی بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکانی سوریا.
فواد حسین لەکاتی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکانی داڤۆس لە سویسرا، هۆشداریدا لە هەر جۆرە پەلامارێکی تورکیا بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکانی سوریا و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم کارە دەتوانێت ببێتە هۆی ڕەوانە بوونی شە پولێکی گەورە لە ئاوارەکان بەرو عێراق .
وەزیری دەرەوەی عێراق وتیشی : دۆخی ئێستای ناوچەکە بە بەراورد لە گەڵ خولی یەکەمی سەرۆکایەتی ترەمپ گۆڕاوە و هەست دەکەم بوونی ئەمریکیەکان لەم ناوچەدا بەردەوام دەبێت. دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد ، تا ئێستا تورکیا چەندین جار سەربەخۆیی سوریای پێشێل کردووە و پەلاماری کردووەتە سەر هێزە کوردییەکان لە ناوچەکانی باکور و باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەو ووڵاتە .