لە حەویجە پاشماوەی تەرمی ١٧ پێشمەرگە دۆزرایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i435872-لە_حەویجە_پاشماوەی_تەرمی_١٧_پێشمەرگە_دۆزرایەوە
نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەر لە حەویجە گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە، ئێستاش لە ئەنجامی پشکنینەکان دەرکەوتووە کە پاشماوەی تەرمی ١٧ پێشمەرگە لەم گۆڕەدایە
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 14, 2025 15:27 Asia/Tehran
  • لە حەویجە پاشماوەی تەرمی ١٧ پێشمەرگە دۆزرایەوە

نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەر لە حەویجە گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە، ئێستاش لە ئەنجامی پشکنینەکان دەرکەوتووە کە پاشماوەی تەرمی ١٧ پێشمەرگە لەم گۆڕەدایە

 یاسمین مەنزەر، بەڕێوەبەری بەشی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە بەشی پزیشکی یاسایی عێراق ڕایگەیاند، گۆڕی بەکۆمەڵ لە بنکەیەک لە دەڤەری حەویجە دۆزراوەتەوە. بەڕێوەبەری بەشی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە بەشی پزیشکی  یاسایی عێراق ڕایگەیاند، لە ئێستادا نمونە لە کەسوکاری ئەو کەسانە لە هەولێر وەردەگیرێت. لەم گۆڕە بەکۆمەڵەی حەویجەدا، پاشماوەی تەرمی  نزیکەی ٦٧ کەس هەبوون، کە دوای پشکنین و تاقیکاری دەرکەوت کە ، ١٧ کەسیان سەر بە پێشمەرگە بوونە. بەپێی لێکۆڵینەوەکان، زۆربەی پاشماوەی تەرمە دۆزراوەکانی ئەو پێشمەرگەیە خەڵکی پارێزگای هەولێرن.