ئادار 01, 2025 13:16 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی پۆزتێڤ وئەرینی عێراق بە کاروکردەوەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان

وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی عێراق بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لە کاروکردەی عەبدۆڵڵا ئۆجەلان پێشوازی کرد وئەوکارەی بە هەنگاوێکی پۆزتێڤ وگرینگ لە پێناوی دامەزرانی سەقام لە ناوچە زانی.

لە بەیاننامەی وەزاڕەتی دەرەوەی عێراق پیداگری کراوە کە ئەم کارە دەتوانێ کارتێکەری گرینگی لە دابین کردنی ئەمنیەت وئاسایشتی عێراق وئەو ناوچانەی کە پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لە هەرێمی کوردستان وشارەکانی تربوویانە.

وەزاڕەتی دەرەوەی عێراق وتووێژ وڕێگەچارەی سیاسی بە باشترین ڕیگا وڕێباز بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیەکان وکۆتایی تێکەڵچونەکان ڕاگەیاندوخوازیاری خیرایی لە جێبەجێکردنی هەنگاوە کردەییەکان بۆ چەکدانان بووە.

ئەم وەزاڕەتخانەیە هەروەها کە سەر وادەوبەڵێنی حکومەتی عێراق بۆپێوەندی دوولایەنە لەگەڵ تورکیا لە چوارچیوەی بەرژەوەندی هاوبەشی پێوەندیە مێژوویی وجوگرافیاییەکان پیداگری کردووە وڕایگەیاندووە کە بنەمای دەسوەرنەدان دەپارێزێت.

عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکی گروپی چەکداری بەناو پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیاپەکەکە ڕایگەیاند کە ئەم گروپە دەبێ خۆی هەڵوەشینێتەوە. لە بەیاننامەی ئوجەلان دا هاتووە: لەهەموو گروپەکان بانگهێشت ئەکەم کە چەک دانین ومن بەرپرسایەتیە مێژووییەکەی ئەگرمە ئەستۆ.

 

 

سەرپەیڤ