تەگبیری ئاسایشتی سنووری عێراق لە کاردانەوە بە بی سەقامی لە سووریا
سەرچاوەیەکی ئاسایشتی عێراقی لە تەگبیر وکاروکردەی ئاسایشتی لە سنووری ئەم وڵاتە لەگەل سووریا بۆ پێشگیری کردن لەهەرجۆرە ڕەخنە وگازەندەیەک بە سەرنجدان بە دۆخی بێ سەقامی دراوسێی ڕۆژئاوایی ئەم وڵاتە هەواڵی دا.
سەرچاوەیەکی ئاسایشتی لە پارێزگەی ئەنباری عێراق ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند کە هێزە عێراقیەکان تەگبیری توندیان لە درێژایی کەرتی سنووری لەگەڵ وڵاتی سووریا دوابەدوای گۆڕانکاریەکانی ناوخۆیی ئەم وڵاتە گرتووەتە بەر.
ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: هێزە ئاسایشتیەکان لەوان هێزەکانی حەشدی شەعبی ، بوونی خۆیان لەناوچە سنووریەکان لەگەڵ سووریا بەهێزکردووە. ئەم سەرچاوەیە ڕاشیگەیاند: ئەم کاروکردەو تەگبیرە ئاسایشتیە بە مەبەستی پێشگیری کردن لە هەرجۆرە ڕەخنە یانزیک بوونی گروپە تیرۆریستەکان بە سنوورەکان بەتایبەت لە گردوپەڕی "بوکەماڵ" ە هەرچەند کە هەموو ناوچە سنووریەکان بەشێوەی تۆکمە وتەواو ئەمنە بەڵام بە سەرنج دان بەبەربڵاوبوونی سنووری زیاتر لە ٦٥٠ کیلومیتر لەگەڵ سووریا، کاروکردەی ئاسایشتی وبەهێزکرانی پێویست وزەرۆرە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کەپاش ئەمەیش وەزاڕەتی دەرەوەی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێڕای دەربڕینی نیگەرانی قوڵ لە گۆڕانکاریەکانی ئاسایشتی ئەم دواییە لە سووریا، لە سەر هەڵوێستی بەبڕانەی بەغدا لەمەڕ پێویستی پشتیوانی وداکۆکی کردن لە شارومەندانی ناسەربازی پیداگری کرد.کەناڵێکی مافی مرۆڤی سووریا وتی کە زیاتر لە ٥٠ شارومەندی سووری لە ئەنجامی ئیعدامە بەبێ دادگەیی کرانەکان لە لایەن هێزەئاسایشتیەکانی حکومەتی کاتی سووریا گیانی خۆیانیان لەدەس داوە.