عێراق: تلاڤیڤ هەموو بەها مرۆییەکانی بنپێکردووە
May 27, 2025 18:10 Asia/Tehran
وتەبێژی حکومەتی عێراق بە تووندی ڕەخنەی گرت لە سیاسەتە قێزەونەکانی ڕژێمی زایۆنی لەبارەی برسیکردنی دانیشتووانی غەززە و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش کرد کە خێرا بێنە مەیدانەوە.
باسم ئەلعەوادی وتی: ڕژێمی زایۆنی هەموو بنەما مرۆیی و یاساییەکانی پێشێل کردووە و گەمارۆ و ڕێگری لە گەیشتنی یارمەتییە مرۆیی و خۆراکییەکان بۆ غەززەی کردووە بە ئامرازێک بۆ لەناوبردنی فەلەستینییەکان. ئەلعەوادی جەختیشی کرد: داوا لە جیهانی عەرەبی و ئیسلامی، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، و ڕێکخراو و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین ڕۆڵ و بەرپرسیارێتی خۆیان بەجێبهێنن و زۆرترین گوشار بخەنە سەر ڕژێمی زایۆنی کە سوورە لە سەر بەردەوام کردنی ئەم شەڕە و برسێتی دان بە دانیشتووانی گەمارۆدراوی غەززە، ئەم گوشارە پێویستە بۆ ئەوەی ڕێگایەک بکرێتەوە بۆ گەیاندنی خۆراک و یارمەتی بە غەززە .