جوڵەی لەناکاوی هێزەکانی ئەمریکا لە بەغداوە بەرەو هەرێمی کوردستانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i439488-جوڵەی_لەناکاوی_هێزەکانی_ئەمریکا_لە_بەغداوە_بەرەو_هەرێمی_کوردستانی_عێراق
ئەندامێکی لایەنێکی سیاسی عێراقی هەواڵی جموجۆڵی لە ناکاوی هێزەکانی ئەمریکای لە ناوخۆی عێراق بڵاوکردەوە. محەمەد ئەلدولەیمی، ئەندامی هاوپەیمانی یەکگرتووی ئەنبار جەختی لەوە کردەوە کە نیشانەگەلێکی پتەو لەمەڕ دەسپێکی چوونی لەناکاوی هێزەکانی ئەمریکا لە بەغداوە بەرەو هەولێر هەیە.
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
حوزه‌یران 07, 2025 14:01 Asia/Tehran
  • جوڵەی لەناکاوی هێزەکانی ئەمریکا لە بەغداوە بەرەو هەرێمی کوردستانی عێراق

ئەندامێکی لایەنێکی سیاسی عێراقی هەواڵی جموجۆڵی لە ناکاوی هێزەکانی ئەمریکای لە ناوخۆی عێراق بڵاوکردەوە. محەمەد ئەلدولەیمی، ئەندامی هاوپەیمانی یەکگرتووی ئەنبار جەختی لەوە کردەوە کە نیشانەگەلێکی پتەو لەمەڕ دەسپێکی چوونی لەناکاوی هێزەکانی ئەمریکا لە بەغداوە بەرەو هەولێر هەیە.

ئەلدولەیمی ڕایگەیاند: هێزەکانی ئەمریکا گرێبەستەکانی هاوپەیوەند بە کڕینی بەرهەمە نەوتییەکان لە بنکەی عەین ئەسەدیان هەڵوەشاندووەتەوە. ئەم ڕێوشوێنانە لە سەروبەندی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا ئەنجام دەدرێن و نیگەرانییەکانی لە ئەگەری بە دی هاتنی  نائەمنی و تەشەنەکردنی بشێوی لەو وڵاتەدا  توندتر  کردووەتەوە. ئەلدولەیمی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پڕۆژە نوێیەکەی ئەمریکا بریتییە لە گواستنەوەی گشت  هێزەکانی  بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق و ڕادەستکردنی بنکە سەربازییەکان بە حکومەتی ناوەندی لە بەغدا