پێداگریی عێراق لەسەر هەڵوێستی جددیی جیهانی بەرامبەر بە برسێتی لە غەززە
سەرۆک کۆماری عێراق لە دوایین هەڵوێستی سەبارەت بە فەلەستین پێیداگرت لە سەر پێویستی گیردرانەبەری هەڵوێستی بەبڕشتانە بەرامبەر بەو دەسدرێژی و سیاسەتی کوشتار و برسێتییەی دژ بە دانیشتووانی غەززە جێبەجی دەکرێ.
عەبدوللەتیف ڕەشید لە دیداری ئەحمەد ڕەویزی باڵوێزی فەلەستین لە عێراق پێیداگرت لەسەر یەکپارچە و یەکدەنگ بوونی حکومەت و گەلی عێراق لەگەڵ خەڵکی فەلەستین و ئاماژەی دایە پێویستیی یەکخرانی هەوڵەکانی وڵاتانی عەرەبی و جیهان بۆ گرتنەبەری هەڵویستێکی جددی و کاریگەر بەرامبەر بە دەسدرێژی و کوشت و کوشتار و برسسێتییەی دژ بە خەڵکی مەدەنی و ژنو منداڵ و بەساڵاچووی فەلەستینی دەکرێ. سەرۆک کۆماری عێراق هەروەها جەختیشی کرد لە سەر پێویستیی گەیشتنی خێرای یارمەتیی مرۆڤدۆستانەی دەرمانی و خۆراکی بە کەرتی غەززە بۆ دابین کرانی پێداویستییەکانی خەڵکی مەدەنی بەتایبەت منداڵان.باڵویزی فەلەستین لە بەغدایش ستایشی هەوڵەکانی عێراقی کرد لەپێناو پاڵپشتی کردنی فەلەستین و مافەکانی ئەم گەلە مەزڵوومە.