جۆمانە غەلای: هیچ نییەتێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i440765-جۆمانە_غەلای_هیچ_نییەتێک_بۆ_دواخستنی_هەڵبژاردن_نییە
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە ئاماژە بەوەی کە سبەینێ هەڵبژاردنی ئەزموونیی لە عێراق بەڕێوە دەچێت، ڕاشیگەیاند: ژمارەیەک وێستگەی دیکە لە هەموو پارێزگاکانی عێراق، بۆ مەبەستی دەنگدانی تایبەت دەکەینەوە.
(last modified 2025-08-10T13:04:49+00:00 )
ئاب 10, 2025 08:33 Asia/Tehran
  • جۆمانە غەلای: هیچ نییەتێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن نییە

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە ئاماژە بەوەی کە سبەینێ هەڵبژاردنی ئەزموونیی لە عێراق بەڕێوە دەچێت، ڕاشیگەیاند: ژمارەیەک وێستگەی دیکە لە هەموو پارێزگاکانی عێراق، بۆ مەبەستی دەنگدانی تایبەت دەکەینەوە.

جومانە غەلای وتی: هیچ نییەتێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن نییە، هەروەها ئامادەکارییەکان بە شێوەیەکی باش بەڕێوە دەچن، بۆ ئەوەی لە ڕۆژی دیاریکراوی خۆیدا کە 11ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵە، هەڵبژاردن بەڕێوە بچێت.ناوبراو ڕاشیگەیاند: ژمارەیەک وێستگەی دیکە دەکەینەوە بۆ هەموو پارێزگاکانی عێراق بۆ مەبەستی دەنگدانی تایبەت، چوونکە دەبێت لە هەموو پارێزگایەک وێستگەیەک بۆ دەنگدانی تایبەت هەبێت. لە بارەی هەڵبژاردنی ئەزموونیشەوە، وتی: سبەینێ هەڵبژاردنی ئەزموونیی لە عێراق بەڕێوە دەچێت، بۆ ئەوەی لە ئامێرەکان و دەرچوونی ئەنجامەکان دڵنیا ببینەوە. شایانی باسە ڕۆژی 11-11-2025، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە دەچێت.