جەختی بزووتنەوەی عەسایبی ئەهلی حەق لەسەر چوونەدەری هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i441049-جەختی_بزووتنەوەی_عەسایبی_ئەهلی_حەق_لەسەر_چوونەدەری_هێزە_ئەمریکییەکان_لە_عێراق
سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی عەسایبی ئەهلی حەقی عێراق جەختی کرد لەسەر چوونەدەری هێزە ئەمریکییەکان لەو وڵاتە وەک ئەرکێکی نیشتمانی
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 21, 2025 16:28 Asia/Tehran
  • جەختی بزووتنەوەی عەسایبی ئەهلی حەق لەسەر چوونەدەری هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق

سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی عەسایبی ئەهلی حەقی عێراق جەختی کرد لەسەر چوونەدەری هێزە ئەمریکییەکان لەو وڵاتە وەک ئەرکێکی نیشتمانی

قەیس خەزعەلی سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی عەسایبی ئەهلی حەقی عێراق  ئەمڕو لە نووسینگەکەی دا لە بەغدا  میوانداری کرد لە موحەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق. لەو دیدارەدا  دوو لایەن دوایین  ڕووداوەکانی دۆخی سیاسی  و ئاسایشی  عێراقیان لێکدایەوە و جەختیان کرد لەسەر  پێویستی هەوڵی نیشتمانی  هاوئاهەنگ بۆ پاراستنی سەقام و هێزمەندیی یەکگرتوویی ناوخۆیی وڵات .قەیس خەزعەلی  لەو دیدارەدا جەختی کرد لەسەر چوونەدەری هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق و وتی هەڵگرتنی هەنگاوی بە کردەوەیی بۆ جێ بەجێ کرانی ئەو ئەرکە نیشتمانیە بە جورێ کە   دەسەڵاتداریەتی نیشتمانی بپارێزێ و ئاسایشی  عێراق بەرز بکاتەوە  پێویستە   ئەمریکا نزیکەی 2500 سەربازی  لە عێراقدا هەیە .