چوارچێوەی هاوئاهەنگی: هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بکرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i441633-چوارچێوەی_هاوئاهەنگی_هەڵبژاردن_لە_وادەی_خۆیدا_بکرێت
چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەکان جەختی کرد لەسەر پێویستی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا و نیگەرانیشی دەربڕی بەرامبەر بە زیادبوونی "گوتاری تووندوتیژیی تائیفی".
(last modified 2025-09-16T11:50:00+00:00 )
ئه‌یلوول 16, 2025 12:18 Asia/Tehran
  • چوارچێوەی هاوئاهەنگی: هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بکرێت

چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەکان جەختی کرد لەسەر پێویستی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا و نیگەرانیشی دەربڕی بەرامبەر بە زیادبوونی "گوتاری تووندوتیژیی تائیفی".

چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەکان له کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا لە نووسینگەی حەیدەرعەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر، پرسی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی تاوتوێ کرد و ئامادەبووان جەختیان کرد لەسەر پێویستیی بەڕێوەچوونی لە وادەی دەستووریی خۆیدا، لەگەڵ دابینکردنی کەشێکی گونجاو بۆ سەرخستنی پرۆسەکە و مسۆگەرکردنی شەفافیەت و بێگەردیی، بەشێوەیەک کە متمانەی هاووڵاتییان بەدەستبهێنێت و رێڕەوی دیموکراسی بەهێزتر بکات.چوارچێوەی هاوئاهەنگی نیگەرانیی خۆیشی لە زیادبوونی گوتاری تووندوتیژیی تائیفی لە هەندێک گوتار و لێدواندا دەربڕی و وشداریی دا لەحاند کاریگەرییە مەترسیدارەکانی لەسەر ئاشتیی کۆمەڵایەتی و یەکڕیزیی نیشتمانی. ئەم چوارچێوەیە ڕاشیگەیاند: پاراستنی پێکهاتەی کۆمەڵایەتیی عێراق ئەرکێکی نیشتمانییە و بەرپرسیاریێتییەکە دەکەوێتە ئەستۆی سەرجەم هێزە سیاسی، میدیایی و ئایینییەکانمان.