تشرینی یه‌که‌م 01, 2025 18:16 Asia/Tehran
  • هێزەکانی ئەمەریکایی جێگیر لە عێراق کەم دەکرێنەوە

هەواڵدەری ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کەمدەبێتەوە بەغدا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی داعش لە عێراق دەگرێتە ئەستۆ.

کاربەدەستێکی ئەمریکایی  بە ڕویترزی وتووە  بەپێی پلانی حکومەتی ئەمریکا، ئەمریکا و ئەندامانی هاوپەیمانی بەناو دژە داعش سەرنجیان لەسەر بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەی ئەو تاقمە تیرۆریستییە لە سوریا دەبێت و زۆربەی هێزەکانیان بۆ کوردستانی عێراق دەگوازنەوە بۆ ئەنجامدانی ئەو فەرمانبەرایەتیە . ئەمریکا لە ساڵی 2025 نزیکەی دوو هەزار و 500 سەربازی لە عێراق و زیاتر لە 900 سەربازی لە سووریا جێگیر کردووە، کۆی گشتی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق کەمتر دەبێت لە دوو هەزار سەرباز  و زۆربەیان لە هەولێر بنکەیان دەبێت. ئەو هێزانەی ئەمریکایی  کە لە بەغدا دەمێننەوە، سەرنجیان لەسەر ئەو پرسانە دەبێت کە پەیوەندییان بە هاوکارییە ئەمنییە دووقۆڵییەکانەوە هەیە، نەک شەڕی داعش.

کاربەدەستێکی باڵای سەربازی ئەمریکا بانگەشەی کرد داعش ئیدی هەڕەشەیەکی پاوەجێی بۆ سەر حکومەتی عێراق یان ئەمریکا ناێیتە ئەژمار ناوبراو وتیشی  ئەوە دەسکەوتێکی گرینگە کە  ڕێگا بە ئێمە  ئەدات بەرپرسایەتی   ئاسایشی  ڕادەستی  حکومەتی  عێراق بکەین . کارناسان دەڵێن ئەو بڕیارەی   ئەمریکا  ئیمیازێک  بۆ حکومەتی بەغدا  دێتە  ئەژمار کە ماوەیەکی زۆر نیگەران بوو   ئامادە بوونی  هێزەکانی  ئەمریکایی  لە عێراق وەک هوکارێکی   ناسەقامی لە عێراق بووە  و هەمیشە  ئامانجی گرووپە میلیشیاکان لە سەرانسەری ناوچە بوونە بە پێی ڕێککەوتنی پێشوو  بنکەی عەین ئەسەد  لە پارێزگای ئەنبار یش  هێدی هێدی  ڕادەستی   هێزە عێراقییەکان دەکرێت . جێگیر کردنی  هێزە ئەمریکاییەکان لە  هەولێر  نیشاندەری   گوڕینی   ئیستراتژیای   واشنگتونە . ئەمریکا هاوکات بە کەم کرنەوەی فەرمانبەرییەتی  ڕاستەوخۆی لە بەغدا  بە نیازە چڕ ببێتەوە  لەسەر ناوچە سنووری و باکووریەکان  و هەروەها  شەڕ بە دژی داعش . لە هەمان حاڵدا ئەو کارەی ئەمریکا  دەتوانێ   ببێتە هۆی توند بوونەوەی ناکۆکی نێوان  بەغدا و هەولێر  و گرووپەکانی دیکە لە عێراق .

سەرپەیڤ