درێژەی پڕۆسەی درانی کارتی هەڵبژاردن لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i442335-درێژەی_پڕۆسەی_درانی_کارتی_هەڵبژاردن_لە_عێراق
جێگری وتەبێژی کومیساریای باڵای هەڵبژرادنەکانی عێراق وتی : پڕۆسەی درانی کارتی هەڵبژاردن بە دەنگدەرانی ئەم وڵاتە هەتا ڕۆژی دەنگدان بەردەوامە .
(last modified 2025-10-20T11:34:40+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 20, 2025 14:43 Asia/Tehran
  • درێژەی پڕۆسەی درانی کارتی هەڵبژاردن لە عێراق

جێگری وتەبێژی کومیساریای باڵای هەڵبژرادنەکانی عێراق وتی : پڕۆسەی درانی کارتی هەڵبژاردن بە دەنگدەرانی ئەم وڵاتە هەتا ڕۆژی دەنگدان بەردەوامە .

 نبراس ئەبوو سوودە جێگری  وتەبێژی کومیساریای باڵای هەڵبژرادنەکانی عێراق وتی : پڕۆسەی درانی کارتی هەڵبژرادنی دەنگ دەران بێ وەستان تا ڕوژی دەنگدان درێژەی دەبێت تا هەموو عێراقییەکان بتوانن کارتەکانی خۆیان وەربگرن و بەشداریی  هەڵبژرادنەکان بکەن . ئەبوو سودە جەختی کرد   ئەو هاووڵاتیانەی  زانیاریی ناسنماکانیان نوێ نەکردۆتەوە یان ناونووسی  بایۆمەتریکیان نەکردووە دەتوانن سەردانی ناوەندەکانی ناونوسین بکەن و کارتی  زانیاری بایۆمەتریک وەربگرن . بە قسەی ئەو وتەبێژە مافی شاروومەندانی دانیشتووی دەرەوەی عێراق بۆ بەشداری لە هەڵبژرادنەکان لە ناوخۆی عێراقدا پارێزراوە و بە پێی  یاسا ئەوان لە ڕۆژی دەنگداندا دەتوانن  دەنگ بدەن .