عەسایبی ئەهلی حەق خوازیاری کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i443062-عەسایبی_ئەهلی_حەق_خوازیاری_کشانەوەی_هێزەکانی_تورکیا_لە_هەرێمی_کوردستان_بوو
ئەمینداری گشتیی عەسایبی ئەهلی حەقی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، داوای کشانەوەی تەواوی هێزەکانی تورکیا لە باکووری عێراق و هەرێمی کوردستانی کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 28, 2025 14:20 Asia/Tehran
  • عەسایبی ئەهلی حەق خوازیاری کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بوو

ئەمینداری گشتیی عەسایبی ئەهلی حەقی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، داوای کشانەوەی تەواوی هێزەکانی تورکیا لە باکووری عێراق و هەرێمی کوردستانی کرد.

قەیس خەزعەلی لە دیدارێکدا لەگەڵ باڵوێزی تورکیا لە بەغدا ڕایگەیاند کە ئەم کارە پێویستە بۆ دامەزراندنی سەقامگیری و ئاسایشێکی پاوەجێ لە عێراق، هەروەک چۆن هێزە بیانییەکانی دیکەش خاکی عێراقیان بەجێهێشت، بۆ ئەوەی ئاسایش و سەقامگیری تەواو لەم وڵاتەکە دابمەزرێت. لەم دیدارەدا دوولایەن پێداگرییان کرد لە سەر پێویستیی پەرەپێدرانی هاوکارییەکان لە سەر بنەمای پرۆژەیەکی ستراتژیک لە ئاستی ناوچەکە و جیهاندا.