خەزعەلی: لێکۆڵینەوە بکرێ لە کەسانی هۆگری ڕاهاتن لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i443582-خەزعەلی_لێکۆڵینەوە_بکرێ_لە_کەسانی_هۆگری_ڕاهاتن_لەگەڵ_ڕژێمی_زایۆنی
ئەمینداری گشتیی عەسائیب ئەهلی حەق، ڕەخنەی لە لێدوانەکانی سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و تلاڤیڤ گرت و وتی: بەها و ڕێساکانی عێراق ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی و شەرعیەتدان بەم ڕژێمە بە هەر بیانوویەک، ڕەتدەکەنەوە.
(last modified 2025-12-26T13:18:19+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 26, 2025 16:45 Asia/Tehran
  • خەزعەلی: لێکۆڵینەوە بکرێ لە کەسانی هۆگری ڕاهاتن لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی

ئەمینداری گشتیی عەسائیب ئەهلی حەق، ڕەخنەی لە لێدوانەکانی سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و تلاڤیڤ گرت و وتی: بەها و ڕێساکانی عێراق ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی و شەرعیەتدان بەم ڕژێمە بە هەر بیانوویەک، ڕەتدەکەنەوە.

شێخ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیب ئەهلی حەقی عێراق جەختی کرد کە داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی لەلایەن هەر لایەنێک یان تاکێکەوە، بەوانەشەوە کە بە ناوونیشانی وەک "ئایینە ئیبراهیمییەکان" بڵاو دەکرێنەوە، مەحکووم و ئیدانەکراوە، چونکە پێشێلکارییەکی ئاشکرای دەستووری عێراقە.خەزعەلی خوازیاری لێکۆڵینەوە لەو هەڵوێست و لێدوانانەی بوو کە پەرە بە ئاساییبوونەوەی پێوەندییەکان دەدەن و وتی: پێویستە لێکۆڵینەوە لەو کەسانە بکرێت کە پەرە بەو بابەتانە دەدەن، بە تایبەت لە کاتێکدا کە ڕق و کینە لە ڕژێمی زایۆنی بە هۆی تاوانەکانی لە غەززە توندتر بووە و دەبێ بە پێی یاسا ئەو کەسانە دادگایی بکرێن.