مەشقی سەربازیی "فەرماندەرانی سەرکەوتن" هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی شەهیدبوونی سەردار سولەیمانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i443667-مەشقی_سەربازیی_فەرماندەرانی_سەرکەوتن_هاوکات_لەگەڵ_ساڵڕۆژی_شەهیدبوونی_سەردار_سولەیمانی
مەشقێکی سەربازیی لەژێرناوی "فەرماندەرانی سەرکەوتن" لە عێراق بەڕێوە چوو.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 31, 2025 14:40 Asia/Tehran
  • مەشقی سەربازیی

مەشقێکی سەربازیی لەژێرناوی "فەرماندەرانی سەرکەوتن" لە عێراق بەڕێوە چوو.

هاوکات لەگەڵ ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی حاج قاسم سولەیمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس کە لە عێراق بەناوی "شەهادەت و سەروەریی" دەناسرێ، فەرمانگەی کاروباری تەقەمەنیی حەشدی شەعبیی عێراق، مەشقێکی سەربازیی پسپۆریی بەناوی "فەرماندەرانی سەرکەوتن"ی لە مەیدانی ڕاهێنان و مەشقپێکردنی پارێزگای دیالە، بەڕێوە برد. ئەو مەشقە سەربازییە بەئامانجی ئامادەکردنی بارودۆخی راستەقینەی گۆڕەپانی شەڕ، بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی ئۆپەراسیۆنیی هێزەکان و پەرەپێدانی توانای پرۆفشناڵی ئەوان جێبەجێ کرا؛ بەجۆرێک کە بەتەواوەتی هاوتەریب بووە لەگەڵ ئیلزاماتی فەرمانبەرێتی ئاسایشی و ستانداردی کاریی هێزەکانی حەشدی شەعبی.