فالح فەیاز: حاج قاسم ڕۆڵی سەرەکی بینی لە سەرکەوتنی عێراقدا
سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق وتی: فەتواکەی ئایەتوڵڵا سیستانی سەبارەت بە جیهاد، کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبوو لە تێکشکاندنی هەژموونی تیرۆر و تیرۆریستاندا.
فالح فەیاز بە ئاماژە بەوەی کە فەرماندە شەهیدەکان، بەهۆی ڕۆڵ و کاریگەریی گەورەیان لە ڕزگارکردنی خاک و گەلان لە چنگی دوژمنان و داگیرکەران، هەمیشە دوژمنان دەورووژێنن بۆ توڕەیی و کاردانەوە، پێیشیداگرت: شەهید قاسم سولەیمانی خۆی بە تەنیا، سەرکەوتنێکی گەورە بۆ عێراق دادەنرێت. سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق بە ئاماژە بە ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی ئەم فەرماندەرانە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا وتی: فەرماندەران، فەتوا و شەڕی گەورەی دژ بە تیرۆر، سێ لایەنی سەرەکی بوون کە بوونە فەکتەری یەکلاکەرەوە بۆ تێکشکاندنی هەژموونی گرووپە تیرۆریستییەکان؛ فاکتەرێک کە بە قسەی فالح فەیاز، ڕێگەی خۆشکرد بۆ سەرکەوتن و دامەزرانی ئاسایش لە عێراقدا.