گواستنەوەی زیاتر لە پێنج هەزار ئەندامی داعش لە سوریاوە بۆ عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i444616-گواستنەوەی_زیاتر_لە_پێنج_هەزار_ئەندامی_داعش_لە_سوریاوە_بۆ_عێراق
وەزیری دادی عێراق گواستنەوەی ئەندامانی داعش بۆ عێراقی پشتڕاست كردەوە،و جەختی كرد کە ئەندامانی گواستراوی داعش لە بەغدا ڕادەگیردرێن .
(last modified 2026-02-12T12:46:36+00:00 )
شوبات 12, 2026 11:10 Asia/Tehran
  • گواستنەوەی زیاتر لە پێنج هەزار ئەندامی داعش لە سوریاوە بۆ عێراق

وەزیری دادی عێراق گواستنەوەی ئەندامانی داعش بۆ عێراقی پشتڕاست كردەوە،و جەختی كرد کە ئەندامانی گواستراوی داعش لە بەغدا ڕادەگیردرێن .

خالد شوانی، وەزیری دادی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراواندا پێنج هەزار و  چلو شەش  ئەندامی داعشی كە لە نێویاندا سەرکردە پلە باڵاکانی ئەم  تاقمە تیرۆریستیە دەبیندرێن  لە زیندانەکانی سوریاوە و لە ژێر چاودێری  ئەمنیدا گوازراونە تە وە   بۆ زیندانی کەرخ هەڵكەوتوو لە  فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە و بڕیارە ئەو کەسانە بە پێی یاساکانی تاوانی عێراق دادگایی بکرێن .

 شوانی  بە ڕاگەیندرانی  ئەوەی  کە زۆربەی ئەو زیندانیانە ڕەگەزنامەی نزیکەی  شەست  وڵاتی جیاجیایان هەیە و  وتی: "ئەو تیرۆریستانە لە هیچ بارودۆخێکدا ڕەوانەی زیندانەکانی هەرێمی کوردستان ناکرێن و دوای تەواوبوونی پرۆسەی دادگاییکردنەکە دەگەڕێندرێنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان.