تێكڕووخانی چوار حەشارگەی داعش لە ڕۆژئاوای عێراق
شوبات 16, 2026 17:30 Asia/Tehran
سەرچاوەیەكی ئاسایشی عێراق وێڕای ئاماژە بە ئۆپەراسیۆنی بەربڵاوی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئەنبار باسی لە تێكڕووخانی چوار حەشارگەی داعش كرد لە ناوچە بیاوانییەكانی ئەو پارێزگایە .
هێزەكانی حەشدی شەعبیی عێراق ئۆپەراسیۆنێكی ئاسایشی بەربڵاویان لە شاری كەرەمە و گوندەكانی دەوروبەری لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئەنبار هەڵكەوتوو لە ڕۆژئاوای عێراق ئەنجام داوە كە ئامانج لەو ئوپراسیونە لێكدانەوەی دۆخی ئاسایشی و پەرەی سەقام و ئاسایش لەو پارێزگایە و هەروەها بەرگرتن بە هەرجۆرە نائەمنی لە ناوچەكانی نزیكی ڕاگەیاندووە .
لەو ئوپراسیونەدا چوارحەشارگەی داعشی لەناوچە بیاوانییەكانی ئەنبار لەناو چوو و لە یەكێك لە حەشارگەكاندا كەرەستەی بۆمب نانەوە بووە كە لە لایەن هێزەكانی حەشدی شەعبی عێراقەوە لە دوورەوە تەقێندرایەوە .