پەرەی هاوکاریی نێوان پارێزگای ئیلام و واستی عێراق
پارێزگاری واستی عێراق بە پێداگریی لەسەر پەیوەندیی دۆستانەو پتەوی پارێزگاکانی عێراق لەگەڵ ئیلام، جەختی کرد لەسەر پێویستیی پەرەی هاوکارییە دوو قۆڵییەکان، پەرەپێدانی ژێرخانەکان و ئاسانکاریی بۆ هاتووچۆی زیارەتکاران لە بۆنە جۆربەجۆرەکاندا لەوان ئەربەعین و نەورۆز.
سەید مەجید هماشی پارێزگاری واستی عێراق لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ پارێزگاری ئیلام، وێڕای پێزانین لە پێشوازیی شیاوی ئێرانییەکان لە پەرەی پەیوەندیی نێوان تاران وبەغداو بە ئاماژە بە پەیوەندیی قووڵیی خەڵکی دوو وڵات، جەختی کرد لەسەر ئامادەیی تۆکمەی پارێزگای واست بۆ خزمەت کردنی زیارەتکارانی ئێرانی و وتی: هەموو پارێزگاکانی عێراق پەیوەندیی دۆستانەو پتەویان لەگەڵ ئیلامدا هەیەو هیوادارین ئەو هاوکارییانە لەبواری جیاجیادا تادێ زیاتر پەرەبسێنێ.
ناوبراو دروست کردنی ئاسنەڕێی ئیلام-کەربەلای بە پێویستییەکی ستراتژیک زانی و وتی: خرانەگەڕی ئەو ڕێگایە دەتوانێ بەشی زۆری گرفتی هاتووچۆی زیارەتکاران چارەسەر بکا.