داخوازی چوارچێوەی هەواهەنگی لەسەر دیاریکردنی چارەنووسی سەرۆکایەتیی عێراق
شوبات 24, 2026 20:50 Asia/Tehran
چوارچێوەی هەواهەنگی شیعەکان لە عێراق داوای لە حیزبە کوردەکان کرد کە پرسی سەرۆک کۆماریی ئەم وڵاتە لە زووترین کاتدا یەکلایی بکەنەوە.
چوارچێوەی هەواهەنگی شیعەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، بە ئاماژە بە پابەندبوونی بتەو بە یەکڕیزی و یەکگرتوویی چوارچێوەی هەواهەنگی، ئەو پابەندییەی لە ئاراستەی ئەمەگداربوون بە وەرگرتنەوەی متمانەی دەنگدەران لە هەڵبژاردنەکاندا زانی. چوارچێوەی هەواهەنگیی عێراق هەروەها داوای لە ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد، بۆ پاراستنی پابەندییە نیشتمانییەکان لە عێراق، بە زووترین کات مەسەلەی دیاری کردنی سەرۆک کۆماری عێراق یەکلا بکەنەوە.