پێداگریی باڵوێزی ئێران و ئەعرەجی لەسەر پەرەی پەیوەندیی نێوان تاران و بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i444919-پێداگریی_باڵوێزی_ئێران_و_ئەعرەجی_لەسەر_پەرەی_پەیوەندیی_نێوان_تاران_و_بەغدا
باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا چاوی کەوت بە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و دوولایەن جەختیان کرد لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان.
(last modified 2026-02-26T12:08:13+00:00 )
شوبات 26, 2026 14:34 Asia/Tehran
  • پێداگریی باڵوێزی ئێران و ئەعرەجی لەسەر پەرەی پەیوەندیی نێوان تاران و بەغدا

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا چاوی کەوت بە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و دوولایەن جەختیان کرد لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان.

"محەممەد کازم ئالی سادق" باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا ئەمڕۆ پێنج شەممە لەگەڵ "قاسم ئەعرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دیدار و وتووێژی کرد. بەپێی بەیاننامەی نووسینگەی ئەعرەجی، دوولایەن جەختیان کردەوە لە گرینگایەتی بەهێزکرانی پەیوەندیی نێوان دوولایەن و پەرەپێدانی ئاسۆکانی هاوکاریی دوو وڵات لەئاراستەی مسۆگەرکرانی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان.

ئەعرەجی هەروەها جەختی کرد لەسەر گرینگیی پشت بەستن بە وتووێژ و دیپلۆماسی و پەیوەندیی شیاو و کارتێکەر لەسەر چارەسەریی ناکۆکیی نێوان وڵاتان لەپێناو هێورکردنەوەی بارودۆخ و چەسپاندنی سەقام لە ناوچەدا. هەروەها باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو چاوپێکەوتنەدا جەختی کرد لەسەر گرینگی دانی وڵاتەکەی بە پتەوکردنی پەیوەندیی و هاریکاری لەگەڵ عێراق لەبواری جیاجیادا بەمەبەستی خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەل و بەهێزکرانی ئاسایشی سەقام لە ناوچەکە.