ئەکرەم ئەلکەعبی: موقاوەمە لەهەمبەر بەتاڵانبردنی سەرچاوەکانی وڵات بێ دەنگ نابێ
ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق دەڵێ؛ موقاوەمە لەهەمبەر ئەوەی وا ناوی دەنێ بەتاڵانبرانی سەرچاوەکانی ئەو وڵاتە، بێ دەنگ نابێ.
ئەکرەم ئەلکەعبی، وێڕای ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی ئەمریکا لە عێراق وتی: ئامانجی سەرەکیی واشنگتۆن، زاڵبوون بەسەر سەرچاوەو سامانەکانی ئەو وڵاتەیە. ناوبراو خوازیاری چوونەدەری نەوتی عێراق لەوەی وا ناونرا "سەرپەرشتیی ئەمریکا" بوو و پێی داگرت؛ داهاتی نەوتی دەبێ بخرێتەبەردەست حکومەتی بەغدا. هاوکات ئەبووئالا وەلایی ئەمینداری گشتیی گوردانەکانی سەیدولشوهەدا ڕایگەیاند: وەڵامدانەوە بە پەلامارەکانی ئەمریکاو عەرەبستان هەروا لەبەرنامەی کاری موقاوەمەی ئیسلامیی عێراق دایە؛ ئەگەرچی کات، قەبارەو جۆری ئەو وەڵامدانەوە هێشتا دیاریی نەکراوە. لەئاکامی پەلامارەکانی ئەم دواییەی ئەمریکاو عەرەبستان بۆسەر بنکەو بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە عێراق، لانیکەم بیست کەس کوژران و سی و دوو کەسیش بریندار بوون.