سەرۆک وەزیرانی عێراق: ڕێگا نادەین خاکمان دژ بە دراوسێ بەکار بهێندرێ
ئاب 13, 2026 18:36 Asia/Tehran
سەرۆک وەزیرانی عێراق پێیداگرت: ڕێگا نادەین بە بنپێکرانی سنوری ئاسمانی و سەوەریی عێراق لەلایەن هیچ کەسەوە، هەروا کە ڕێگا نادەین خاک و ئاسمانی عێراقیش ببێتە سەکۆی هێرش کرانە سەر وڵاتانی دراوسێ.
"عەلی فاڵح زەیدی" سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: بەغدا هاوکات لەگەڵ هەوڵدانی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەوەری و سیادەی نیشتمانیی عێراق، ڕێگایش نادات خاک و یان ئاسمانیشی ببێ بە سەرچاوەی پەلاماردرانی وڵاتانی دراوسێ. "عەلی فاڵح زەیدی" پێیداگرت: دەوری ئەم وڵاتە یارمەتیدانی بەهێزتربوونی ئاسایش و پاوەجێی ناوچەکەیە و هێزە چەکدارەکانی عێراقیش قەڵایەکی بتەون بۆ پاراستنی وڵات، سەروەری و بڕیاری نیشتمانیی.
سەرپەیڤ