حکومەتی عێراق: ڕێکارەکانی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان هەتا کۆتایی سیپتەمبەر خێرا کراوە
ئاب 18, 2026 15:50 Asia/Tehran
وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی پرۆسەی مەیدانی خێراتر دەکات بۆ ئەوەی تا کۆتایی مانگی ئەیلوول بە تەواویی کۆتایی بە ئەرکەکەی لە عێراق بهێنێت.
حەیدەرعەبوودی جەختی کرد کە پرسی کۆنتڕۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا بڕیارێکی سەروەریی نیشتمانییە و ئەم هەنگاوە هیچ فشارێکی دەرەکی لەپشت نییە .عەلی زوبەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشتر لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندبوو، کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا دەرفەتی زیاتر بۆ بەغدا دەڕەخسێنێت هەتا هەوڵەکانی لەسەر ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و بەهێزکردنی گەشەی ئابووری چڕبکاتەوە، هەروەها وتبووی ٣٠ی ئەیلوول دوا وادەیە بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق.
سەرپەیڤ