گەشتی سەرۆکی مەجلیسی ئێران بۆ عێراق
سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران کە سەردانی بەغدای کردووە، لەلایەن هاوشانە عێراقییەکەی پێشوازیی لێکرا.
محەممەد باقر قالیباف کە لە سەرووی شاندێکی پەرلەمانی سەردانی عێراقی کردووە، لە دەسپێکی گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا لە شوێنی شەهادەتی شەهیدی سەرلەشکر قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس، ئەو شوێنەی بە هێمای پەیوەندیی دوو نەتەوەی ئێران و عێراق زانی و وتی: ئەمریکا بە تیرۆری ئەو دوو فەرماندە، نەیتوانی پێش بە پەرەسەندنی موقاوەمە بگرێ و ئەمڕۆ گوتار و دیالۆگی خۆڕاگریی سنورەکانی ناوچەی تێپەڕاندووەو بەجیهانی بووە. محەممەد باقر قالیباف جەختی کرد: دەسوەردانی دەسەڵاتەکانی دەرەوەی ناوچەکە خەریکە کەم دەبێتەوە و وڵاتانی ناوچە دەبێ بە بەهێزکردنی هاوکاریی ئاسایشی و ئابوری، بەرەو نەزمێکی سەربەخۆ لە دەسوەردانی دەرەکی، هەنگاوهەڵگرن. قالیباف وتیشی: هێزە ئەمریکییەکان لەهەوڵی ئەوەدان بێ ئابڕووچوون لەناوچە بکشێنەوەو رژیمی زایۆنیستی ئیدی هیچ داهاتوویەکی لە ناوچەی ئێمەدا نییەو خەیاڵی نەهر هەتا بەحر تەنانەت بەخەونیش نابینێ. ناوبراو هەروەها پەیوەندیی ئێران و عێراقی بە مێژوویی و دانەبڕاو ناوبردو وتی: لەو سەفەرەدا، بەهێزکرانی هاوکارییەکانی دوو وڵات لەبواری ئاسایشی، ئابووری و سیاسی پێوشوێن دەگیردرێ.