٣٠ کوژراو و بریندار بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە هێڵی گازی هێزگەی کارەبای بەسرە
تشرینی دووهم 21, 2026 15:33 Asia/Tehran
تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە لە هێزگەی کارەبای بەسرە لە عێراق ٣٠ کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە.
سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ بە هۆی تەقینەوەیەک لە هێڵی گازی هێزگەی کارەبای الهارثە لە پارێزگای بەسرەی عێراق، ئاگرێکی بەربڵاو ئەم هێزگەیەی داگرت.وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند لەم ڕووداوەدا لانیکەم دوو کەس گیانیان لە دەست داوە و ٢٨ کەسی دیکەش بریندار بوون. تەوژمی تەقینەوەکە ئەوەندە زۆر بووە کە زیانی گەیاندووە بە دەیان باڵەخانەی نیشتەجێبوون و ئۆتۆمبیلی شەخسی لە دەوروبەری هێزگەکەدا.