تشرینی یه‌که‌م 30, 2024 12:40 Asia/Tehran
  • ڕێبەری شۆڕش: کتێبی

ڕێبەری شۆڕش لە پەراوێزی نووسین ، کتێبی" وێستگەی شەقامی ڕۆزڤێڵت" پیداگریان کرد: هیچ سەرنجێکی تایبەتمان نەداوە بە جەنگی ڕەوایەتەکان" واتەجەنگی گیڕانەوەکان، ئەم کتێبە بۆشایی میدیایی-پڕوپاگەندەیی پڕ دەکاتەوە

پەراوێزی نووسینی حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەسەر کتێبی " وێستگەی شەقامی ڕۆزڤێڵت بەیانی ئەمڕۆچوارشەممە نۆی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی لەڕێوەڕەسمێکدا لە دامەزراوەی توێژینەوەیی فەرهەنگی شۆڕشی ئیسلامی بە ئامادەبوون وبەشداری نووسەرانی کتێب ، کارناسان وتوێژەرانی مێژووی هاوچەرخی ئێران وکۆمەڵێک لە چالاکانی ڕووداوی یانەی سێخۆڕی ئەمریکا لە تاران لە سێزدەی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی ، بڵاوکرایەوە.

دەقی پەراوێزی نووسینی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی لەسەر ئەم کتێبە ئاوەهایە:

بسمه‌تعالی

ئەمە، ڕاپۆرتێکی بەسودوپڕقازانجە لەکارەساتێکی گرینگ لە مێژووی شۆڕش یانی داگیرکردنی یانەی سیخۆڕی لە ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی . ئەم کتێبە پڕکەرەوەی بۆشاییەکانی میدیایی- پڕۆپاگەندەیی ئێمەیە. ئێمە سەرنجی تایبەتمان نەداوە بە جەنگە گیڕانەوەییەکان لە شەڕەجیهانیەکان دا ودۆژمنان وبەدخوازانی ئێمە لە غەفڵەتی ئێمە سودیان وەرگرتووە وزۆرێک لە کارەسات وڕووداوەکانیان بە پێچەوانە باس کردووە ونیشانیان داون . دەبێ لە نووسەری ئەم کتێبە وهەوڵ وتەقالای بەباێخی ڕێزبگیردرێت لەبەر کاروکردەی هۆشیارانەی کەلەم کاتە گرینگە دا، ئەنجامی داوە.پەرتووکی پەخشان ڕەوان وتوێژینەوە ولێکدانەوەکانی ئاوەزمەندانە وڕاستبێژانە وقایلکەرە.

ناوی هەڵبژێردراو بۆ کتێبەکە زۆر باشە.

ڕەزبەری ١٤٠٣

"وێستگەی شەقامی ڕۆزڤێڵت"  دۆکیومێنتاری مستەند"تەقلیدی"  لە داگیرکردنی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تاران بە ڕێنووسی محەممەد مەحبوبیە کە لە ٦٠٨ لاپەڕە لەلایەن دامەزراوەی مۆتاڵا وتوێژینەوە سیاسیەکان لە چاپ دراوە.

 

 

سەرپەیڤ