شانۆی سه‌رشه‌قامی ئاناهیتا ده‌بێته میوانی هه‌رێمی کوردستان
محه‌مه‌د شیرزاد به‌رپرسی فه‌رهه‌نگی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: له چوارچێوه‌ی گه‌شه و په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی کوردستانی عێراق، بانگهێشتی گرووپی شانۆی ئاناهیتا (له‌شاری سه‌قز)مان به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز عه‌لی ئیسماعیلی کردووه .
بە پێی ڕاپۆڕتی بنکەی ئینترنتی جام کوردی ، ئێران له‌م هونه‌ره‌دا جێگه و پێگه‌یه‌کی تایبه‌تی له ئاستی جیهاندا هه‌یه و له‌نێوان شاره جۆراوجۆره‌کانی ئێران‌دا، سه‌قز و مه‌ریوان پله‌ی باڵای شانۆی سه‌رشه‌قامیان هه‌یه. هیوادارین زیاتر له پێش هونه‌رمه‌ندانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی کوردستانی عێراق له درێژه‌ی پێوه‌ندی و دانوستانی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری هاوبه‌ش هه‌نگاو هه‌ڵێنن و دۆستایه‌تی و برایه‌تی دوو لایه‌ن بۆ هه‌مووان ئاشکرا بکرێت.
شیاوی باسه کۆمپانیای بیناسازی ڕاد سپۆنسه‌ری ئه‌م گرووپه ده‌کات. به‌رواری به‌ڕێوه‌چوونی به‌رنامه‌کان بریتییه له:
هه‌ولێر: 26 و 27ی مه‌ی پارکی شانه‌ده‌ر، پێنجشه‌ممه کاتژمێر 5ی دوانیوه‌ڕۆ و قڵای هه‌ولێر کاتژمێر 6 و نیوی دوانیوه‌ڕۆ و هه‌ینی: پارکی سامی عه‌بدوڕه‌حمان کاتژمێر 5ی دوانیوه‌ڕۆ
شاری ڕه‌واندز: شه‌ممه 28ی مه‌ی 2016 ناوه‌ندی شار کاتژمێر 5 و نیوی دوانیوه‌ڕۆ
شاری سۆران (دیانا) یه‌کشه‌ممه 29ی مه‌ی 2016، پارکی بوڵبوڵ، وه‌رزشگه‌ی سۆران کاتژمێر 5 و نیوی دوانیوه‌ڕۆ